مەسرور بارزانی پەیامێك لە ڕێی قوباد تاڵەبانیەوە دەداتە یەكێتی

21.01.2020

لڤین: 
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەهۆی دواكەوتنی دیاری كردنی كاندیدەكان بۆ پۆستە چۆڵەكانی كابینەكەی، پەیامێكی لەڕ]َگای جێگرەكەیەوە ئاڕاستەی یەكێتی نیشتیمانی كوردستانی كردووە.

میدیاكانی نزیك لە بزوتنەوەی گۆڕان (پەیسەر) ئاشكرای دەكەن، لەبارەی پڕكردنەوەی پۆستەكانی بریكاری وەزیرو بەڕێوەبەر گشتییەكان مەسرور بارزانی لە رێگەی قوباد تاڵەبانی جێگرییەوە، پەیامێكی ئاڕاستەی یەكێتی كردووە، بۆ ئەوەی  كاندیدەكانی یەكێتی بۆ پڕكردنەوەی ئەو پۆستانەی پشكی ئەون پێشكەش بكات.

ئەوە لە كاتێكدایە كە تا ئێٍتا كابینەكەی مەسورور بارزانی تەواو نەكراوە و پۆستی وەزیری سامانە سروشتیەكان و چەندین پۆستی تر كەسایەتیان بۆ دیاری نەكراوە. 

8063 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations