هەولێر: ئەفسەرێکی یەکێتی لە وەزارەتی پێشمەرگە بە سەختی بریندار کرا

21.01.2020

لڤین:

کارمەندێکی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر پشکی یەکێتی تەقەی لێ دەکرێت و بەسەختی بریندار دەبێت، ئەمە لە کاتێکدایە یەکێتی گومانی تەواوەتی خۆی لە کوشتنی پێشمەرگەیەکی لیوای 3ی تایبەت خستوەتە ڕوو کەلەماوەی ڕابردودا دوای زیندانیکردنی بە کۆچکردووی ڕادەستی خانەوادەکەی کرایەوە.

بەپێی ئەوزانیارییانەی دەست لڤین کەوتووە، ئەمڕۆ لە شاری هەولێر دەستڕێژی گولە لە سەلام رەزا کە ناسراوە بە سەلام مەنتک کراوە.

زانیارییەکان ئاماژە بۆئەوەدەکەن، ناوبراو کارمەندی وەزارەتی پێشمەرگەیە لەسەر پشکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، لە ئێستادا لەژێر چاودێری وردایە بەمەبەستی ئەنجامدانی نەشتەرگەری.

9639 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations