کاندیدی سەرۆکی حکومەت یەکلایی دەکرێتەوە

21.01.2020

لڤین:

لەئێستادا تەنھا سێ ناو لەبەردەم ھەڵسەنگاندنی سەرۆک کۆمار ماوەتەوە تا کاندیدی بکات بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران پێشبینی دەکرێت لە ٢٤ کاتژمێردا یەکلایی بکاتەوە.

په‌رله‌مانتارێكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا، ئه‌و گفتوگۆیانه‌ ئاشكرا ده‌كات، به‌ سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆك كۆمار بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پرسی کاندیدی سەرۆکی ئەنجومونی وەزیران ئه‌نجام ده‌درێت.

عه‌بود عیساوی، په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا، رایگریاند "به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆمار، چه‌ندین گفتوگۆی كراوه‌ی بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ستپێكردووه‌".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ئاشكراشی ده‌كات، ئێستا سێ كه‌س ناوه‌كانیان لەلایەن سه‌رۆك كۆمار ھەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت‌، ئه‌وانیش عه‌لی شوكری، محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی و مسته‌فا كازمیین.

ناوبراو ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو، ئه‌گه‌ری گۆڕانكاری له‌ ریزی ئه‌و ناوانه‌دا شتێكی پێشبینیكراوه‌ به‌ڵام ئێستا ئه‌وه‌ی زۆرترین چانسی هه‌بێت، عه‌لی شوكرییه‌.

1073 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations