ئەبوبەکر هەڵەدنی: رێكەوتنی ژێر بەژێر كراوە بۆ تێپەڕكردنی یاسای چاكسازی

16.01.2020

لڤین: 
ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكگرتوو هۆكاری بەجێهێشتنی هۆڵی پەرلەمان روندەكاتەوە و ئاشكرای دەكات رێكەوتنی ژێربەژێر كراوە لە بارەی یاساكەوە بۆ ئەوەی تێپەڕی بكەن. 

ئەبوبەكر هەڵەدنی، ئەندامی فراكسیۆنی یەكگرتوو، لە پەرلەمانی كوردستان، رایگەیاند: لەبەر دوو هۆكار كۆبونەوەی پەرلەمانیان جێهێشتووە، هۆكاری یەكەم، شێوازی ئیدارەدانی كۆبوونەوەكە بوو لەلایەن دەستەی  سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان، ڕێگە لەوە دەگیرا خاڵە یاساییەكان گفتووگۆ بكرێت كە  مافی  یاسایی پەرلەمانتارە هەوڵی ئەوە دەدرا ئامانجەكانیان جێگیر بكە و یاساكە تێپەڕێن. 

لە هۆكاری دووەمی جێهێشتنی كۆبونەوەی پەرلەمان روندەكاتەوە و دەڵێت: زۆربەی ئەو  پێشنیازانەی خستبومانەڕوو لە قازانجی هاوڵاتیانی كوردستان بوو، بەڵام جێگیر نەكرا.

هەڵەدنی ئاماژەی بەوە كرد، داوایان كردووە ئەو داهاتەی دەگەڕێتەوە بۆ حكومەت تەرخان بكرێت بۆ خاوەن پێداویستیە تایبەتەكان و شەهیدان و زیندانی سیاسیی، بەڵام زۆرینەی ئەو خاڵانە جێگیر نەكرا و بە ڕێكەوتنێكی ژێر بەژێر یاساكە لەلایەن ئەندامانی پەرلەمانی دەسەڵاتدارانەوە پەسەندكرا.

1137 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations