حكومەتی هەرێم: لیستی مووچەی كەسوكاری شەهیدان پاكسازی تیادا دەكرێت

16.01.2020

لڤین: 
حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی یاسای چاكسازی كە وا بڕیارە ئەمڕۆ لە پەرلەمان دەنگی پێ بدرێت، ئاشكرای دەكات مووچەی كەسوكاری شەهیدان دەستكاری ناكرێت تەنها پاكسازی تیادا دەكرێت.  

هەریەكە لە جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەت و ئامانج رەحیم، سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران  و ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیان، لەسەر یاسای چاكسازیی ئەنجامدا.

ئامانج رەحیم، سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران، رایگەیاند: هیچ مینحە و موچەیەكی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفال و زیندانیانی سیاسی نابڕدێت، بەڵكو تەنها لیستەكان پاك دەكرێتەوە لە خەڵكانی ناشایستە.

ناوبراو وتیشی: بەپێی پرۆژە یاسای چاكسازی ئەو زیندانیە سیاسیانەی فەرمانبەرن بۆ ماوەی ١٠ ساڵ مینحەیان پێ دەدرێت. 

هاوكات هەر لە كۆنگرە رۆژنامەوانیەكەدا ئەوەیان ئاشكرا كرد دوای پەسەند كردنی لە پەرلەمان لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پێنج پەیڕەو دەردەكرێت بۆ شێوازی جێبەجێ كردنی. 

795 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations