سەرۆكی حكومەت: ئەوەی مووچەی شایستە بێت نابڕدرێت

15.01.2020

لڤین: 
سەرۆكی حكومەت لەبارەی بڕینی مووچەی بەشێك لە مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانەوە رونكردنەوە دەدات و دەڵێت ئەوانەی مووچەیان شایستەیە بەهیچ شێوەیەك نابڕدرێت. 

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە كۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا ڕایگەیاند: سەردانی ئەم هەفتەیەی شاندی حكومەتی عێراق بە سەرۆكایەتی عادل عەبدولمەهدی جەخت لە گرنگیی پابەندبوون بە رێككەوتنی نێوان حكومەتی فیدراڵی و حكومەتی هەرێمی كوردستان دەربارەی نەوت و بودجە و چارەسەركردنی بنەڕەتی كێشەكان كراوەتەوە. 

بە گوێرەی راگەیەندراوێكی حكومەتی هەرێم بارزانی ئاماژەی بە پرۆژە یاسای چاكسازیداوە "حكومەتی هەرێم  بەردەوام دەبێت لە پرۆسەی چاكسازی و دووپاتیشی كردەوە ئامانج لە چاكسازی رێكخستنەوەی مووچە و دابەشكردنی داهاتە بە شێوەیەكی دادپەروەرانە. دڵنیاییشیدا مووچە و مافی هیچ كەسێكی شایستە بەتایبەتی كەسوكاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی نابڕدرێت". بۆ ئەوەش رونكردنەوە لە بارەی پاراستنی مافی كەسوكاری شەهیدان و زیندانیان و گیراوانی سیاسی بدرێتە پەرلەمان. 

1179 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations