فەرماندەیەكی یەبەشە لە بۆردومانەكەی توركیادا گیانی لەدەستدا

15.01.2020

لڤین: 
لە بۆردومانەكەی ئەمڕۆی شارۆچكەی سنونێ، یەكێك لە فەرماندە باڵاكانی یەكینەكانی پاراستنی شنگال لەناو گیان بەختكردواندایە و دەنگۆی ئەوەش هەیە برایەكیشی لەگەڵدا بووە. 

ئەمڕۆ چوارشەممە، فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا، بارەگاكانی یەكینەكانی پاراستنی شنگال(یەبەشە) لە كومەڵگای دوگۆڕێی سەر بە ناحییەی سنوونێ لە قەزای شیگالیان بۆردومانكرد و بەهۆیەوە خەڵەف باپیر موراد سەعدوون ناسراو بە سەردەشت شنگالی، بەرپرسی گشتی هێزەكانی یەبەشە گیانی لەدەستدا. 

لەو هێرشەدا 5 كەس گیانیان لەدەستداوە كە دەنگۆی ئەوە هەیە برایەی ئەو فەرماندەیەی یەبەشەش لە ناو گیان بەختكردواندا بێت، چوار كەسیش بریندار بوون. 

674 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations