سوریا: ھێرشێکی ئاسمانیمان تێکشکاند

15.01.2020

لڤین:

حکومەتی سوریا ئاشکرای دەکات شەوی رابردوو به‌ مووشه‌ك و فڕۆكه‌ى بێفڕۆكه‌وان هێرش كراوەتە سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى تى فۆر.

شەوی رابردوو ئاژانسى فه‌رمى سووريا (سانا) رايگه‌ياند، هێزه‌كانى به‌رگرى ئاسمانيى سووريا به‌ره‌نگارى هێرشێك بوونه‌وه‌ كه‌ به‌مووشه‌ك و فڕۆكه‌ى بێفڕۆكه‌وان فڕۆكه‌خانه‌ى تى فۆرى له‌ گونده‌وارى حيمس كرده‌ ئامانج.

به‌گوێره‌ى ئاژانسه‌كه‌ ژماره‌يه‌ك له‌و مووشه‌كانه‌ له‌لايه‌ن ھێزەکانی به‌رگری ئاسمانی خراوه‌ته‌‌ خواره‌، به‌ڵام هيچ ئاماژه‌يه‌كى به‌ زيانه‌كانى ئه‌و هێرشه‌ نه‌كرد.

1985 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations