هەڵەبجە و پەروەردە و ژیان

15.01.2020

لڤین: لەھەژماری عەزیز رەئوف وەرگیراوە

له‌ قوتابخانه‌یه‌کی شاری هه‌ڵه‌بجه‌، مامۆستایان بۆ ئه‌وه‌ی ترس و دڵه‌ڕاوکێی قوتابیان له‌ تاقیکردنه‌وه‌ نه‌هێڵن پرسیاره‌کانیان له‌ شێوه‌ی دیاری دابه‌شکرد.

ئەم کردەیە هێندە گەورەیە دروست دەستی دەبێت لە پەروەردەکردنی نەوەیەک کە بیر بکاتەوە و نەترسێت و پرسیار بکات و تێکست و مەنهەجی خۆش بوێت نەک ڕقی لە کتێب بێت بەهۆی ترسان لە تاقیکردنەوە و کەوتن و دەرچوون.

ئەم کردەیە لە هەڵەبجە شایەنی لەسەروەستان و دەسخۆشی و هاندان و چاولێکردنە. ئەم کردەیە لەلایەن کۆمەڵێک مامۆستای دڵسۆزەوە  وامان لێ دەکات کە بە کردەیەکی بچوک لە کلاسێکەوە پەیامی گەورە و ژیاندۆستی و پەروەردەی تەندروست ببینین.

لە خوێندکارێکەوە بۆ کلاسێک، لە قوتابخانەیەوە بۆ شارێک، لەشارێکەوە بۆ وڵاتێکی پڕ لە جوانی و ژیاندۆستی و پەروەردەی تەندروست.

203 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations