حزبوڵای عێراق بریاری شەڕی دژ بە ئەمریکا راگەیاند

15.01.2020

لڤین:

حیزبوڵای عێراقی رایگەیاند "پێویستە گەلی عێراق خۆی بۆ شۆڕشێکی گەورەی میللی دژ بە ئەمریکا ئامادەبکەین".

حیزبوڵا لەبەیاننامەیەکیدا  دەشڵێت "سەرپێچی و تاوانەکانی هێزە داگیرکەرەکان لە زیادبووندان، لەگەڵ زۆربوونی بێزارکارییەکانیان لەسەر زەوی پیرۆزەکان و سوورن لەسەر بەرەنگاربوونەوەی ویستی گەلی عێراق".
ئەو حزبە کە خۆت "بە ڕەتکردنەوەی جێبەجێکردنی بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی بۆ دەرکردنی هێزەکانیان لە عێراق، ئەوەیان نیشاندا کە رێز لە ویستی گەل ناگرن، هیچ سەنگێکیش بۆ یاساکانی دەوڵەت دانانێن".
ڕاشیگەیاندووە، "گەلی ئێمە چەند بژاردەیەکی هەیە لەبەردەم ئەم بەرەنگاربوونەوەیەدا، بەتایبەتیش لەم دۆخەدا، کە ئامادەکاریکردنە بۆ شۆڕشێکی میللی یەکگرتوو، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هێزەکانی ئەمریکا"، ئاماژەی بەوەشكردووە، "دەبێت جیهان بیبینێت کە چۆن ئەم شۆڕشە دەبێتە وانەیەکی نوێ و مایەی شانازی بۆ هەموو گەلانی جیهان".
باس لەوەش دەکات، "ویستی گەل بە ستەمکارەکان نابەزێنرێت

2611 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations