ڤاڵڤیردی نامەی ماڵئاوایی بڵاو کردەوە

14.01.2020

لڤین:
بەرشەلۆنە نامەیەکی ماڵئاوایی ئاراستەی یانەی بەرشەلۆنە کردووە و تیایدا سوپاسی سەرجەم لایەنە هاوکارەکانی دەکات و دەشڵێت، چەندین ساتی خۆشم لەگەڵ یانەکەدا بەسەربرد.

ئەرنستۆ ڤاڵڤێردی، راهێنەری پێشووی یانەی بەرشەلۆنە لە نامەکەیدا کە پێگەی فەرمی بەرشەلۆنە بڵاویکردووەتەوە رایگەیاند: رۆڵی من وەک راهێنەری بەرشەلۆنە کۆتایی هات، چەندین ساتی خۆشم لەگەڵ یانەکەدا بەسەربرد، ئاهەنگی سەرکەوتن و بەدەستهێنانی چەندین نازناومان گێڕا، لەگەڵ ئەوەشدا کاتی سەختمان بەڕێکرد.

ئەو لە نامەکەیدا سوپاسی سەرۆکی بەرشەلۆنەشی کردووە کە وەک راهێنەر متمانەی پێکردووە، جگە لە هاوکارەکانیشی سوپاسی یاریزانەکانیش دەکاتبۆ ئەو هەوڵانەی پێشکەشیان کردووە کە توانیویانە ٤ نازناو بەرنەوە.

لە کۆتایی نامەکەشیدا ڤاڵڤێردی هیوای سەرکەوتن بۆ یانەکەی پێشووی دەخوازێت "لە ئێستاوە، هیوای سەرکەوتن بۆ ئێوە و راهێنەری نوێ کیکی سیتین دەخوازم، بژی بەرشەلۆنە، بژی کەتەلۆنیا."

2081 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations