موقتەدا سەدر داوای خۆپیشاندانی ملیۆنی دەکات

14.01.2020

لڤین:

سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در، داوا لە لایەنگرانی دەکات خۆپیشاندانی ملیۆنی ئەنجام بدەن تا ھێزە بێگانەکان بکەنە دەرەوە. 

له‌ توێتیكدا موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر، ڕایگه‌یاند: خاك و ئاسمان و سه‌روه‌ری عێراق له‌لایه‌ن هێزه‌ داگیركه‌ره‌كانه‌وه‌ پێشێلده‌كرێن، وه‌رن بۆ شۆڕشێك كه‌ سه‌ر به‌ خۆرهه‌ڵات و خۆرئاوا نه‌بێت، به‌جۆرێك سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی ببێته‌ مایه‌ی خێروبێر بۆ عێراق.

سەدر ئەوەشی وتووە:  ئه‌ی سه‌ربازانی خودا و نیشتمان خۆپیشاندانێكی ملیۆنی ئاشتیانه‌ ڕێكبخه‌ن و بوونی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و پێشێلكارییه‌كانی سه‌ركۆنه‌ بكه‌ن.

ناوبراو دەشڵێت:  هه‌مووتان به‌شداربن و كه‌مته‌رخه‌می مه‌كه‌ن، عێراق و حه‌وزه‌ی شیعی بانگتان ده‌كات و كه‌مته‌رخه‌م مه‌بن، دڵنیام له‌وه‌ی بۆ هه‌موولایه‌كی ده‌سه‌لمێنن له‌به‌رده‌م داگیركه‌ردا چۆك داناده‌ن، به‌ڵكو بۆ خودا نه‌بێ كڕنووش بۆ هیچ كه‌سێك نابه‌ین.

492 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations