ئەردۆگان حکومەتی سوریا بە خوێنڕێژ ناودەبات

14.01.2020

لڤین:

سەرۆک کۆماری تورکیا هەڕەشەی ئەنجامدانی کردەی سەربازی لە بەشار ئەسەد دەکات و دەڵێ، 400 هەزار ئاوارەی ئیدلیب پێویستە بگەڕێنەوە بۆ شوێنەکانیان، ئەگەر پێویستیش بکات هەوڵەکانی رژێمی سوریا بۆ شکاندنی ئاگربەست دەوەستێنین.

رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا، رایگەیاند "هەمووان دەبێت بزانن کە ئێمە گاڵتە ناکەین، ئەوەی دەیڵێین ئەنجامی دەدەین".

ناوبراو وتیشی "ئێمە هاوکارییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان رەوانەی ناوچەکانی سووریا دەکەین"ئەو حکومەتی سوریا بە خوێنڕێژ دەزانێت بۆیە بە شایەنی گفتوگۆی نازانێت.

لەبارەی دۆخی لیبیاوە سەرۆککۆماری تورکیا ئەوەی خستەڕوو، خەلیفە حەفتەر دەیەوێ تەواوی لیبیا کۆنترۆڵ بکات و چەند وڵاتێکی عەرەبی پشتگیریی دەکەن.

ئەو وتیشی "رێگەنادەین نەوەی عوسمانییەکان لە لیبیا کۆمەڵکوژ بکرێن".

775 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations