یەکێتی سێ بڕیاری بۆ ناوخۆی حزبەکەی دەرکرد

14.01.2020

لڤین:

له‌پاش كۆتایهاتنی یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى سه‌ركردایه‌تى گشتى یه‌كێتیى نیشتمانیی، له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا  سێ بڕیار له‌و كۆبونەوەیە دەرکرا.

ئه‌مڕۆ رۆژى سێ شه‌ممه‌ 14/1/2020 ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى گشتى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان له‌ شارى سلێمانى یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى خۆى دواى كۆنگره‌ى چواره‌م ئه‌نجامدا.

له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ كرا له‌باره‌ى ته‌واوكردنى كاره‌كانى كۆنگره‌ى چواره‌م كه‌ به‌ ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى گشتى راسپاردووه‌، هه‌روه‌ها له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ چه‌ند بڕیارێك درا كه‌ بریتیبوون له‌:

1_ دانانى لیژنه‌یه‌ك بۆ پێداچوونه‌وه‌ى په‌یڕه‌وى ناوخ، به‌پێى بڕیار و راسپارده‌كانى  ئه‌ندامانى كۆنگره‌ى چواره‌مى یه‌كێتى.

2_ بڕیاردرا ته‌واوى دامه‌زراوه‌ و ئۆرگانه‌كانى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان به‌رده‌وام بن له‌ كارى ئاسایى رۆژانه‌ى خۆیان تا ئه‌وكاته‌ى په‌یكه‌رى تازه‌ى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان له‌ لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى گشتی یه‌وه‌ رێك ده‌خرێته‌وه‌ .

3_ بڕیاردرا یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى به‌كراوه‌یى بهێڵدرێته‌وه‌ تا په‌سند كردنى په‌یڕه‌وى ناوخۆ .

3377 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations