کوڕی سەرکردەیەکی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران دەستگیر کرا

14.01.2020

لڤین:

حسێن کەڕوبی کوڕی مەهدی کەڕوبی سەرکردەی بزوتنەوەی سەوزی ئێران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرا.

بەهۆی ھەڵدان بۆ پەردەپۆشکردنی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەی هێڵی ئاسمانی ئۆکرانیا لەلایەن بەرپرسانی حکومەتەوە، مەهدی کەڕوبی رەخنەی لە خامنەیی، رابەری باڵای ئێران گرت و داوای ئەوەی لێکردبوو کە واز لە پۆستەکەی بهێنێت.

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاوی کردەوە حسێن کەڕوبی کوڕی مەھدی کەروبی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیرکراوە.

4929 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations