سوریا بە فەرمی داوای دەرچونی توركیا دەكات لە خاكی وڵاتەكەی

13.01.2020

لڤین:
لە مۆسكۆی پایتەختی روسیا هەرسێ لایەنی روسی، توركی، سوری كۆبونەوەتەوە نوێنەری سوریا داوایكرد "دەستبەجێ خاكی وڵاتەوكەی لە هێزە چەكدارەكان و سوپای وڵاتانی دیكە چۆڵبكرێت".

نوێنەرانی سوریا داوایانكردووە وتوویانە: پێویستە لەسەر ئەنقەرە پابەندبێت بە ڕێككەوتنامەی سوچی تایبەت بە پارێزگای ئیدلیب، بەتایبەتی چۆڵكردنی ناوچەكە لە گروپە تێرۆریستییەكان و چەك، دواتریش كردنەوەی ڕێگەی نێوان حەلەب-لازقیە و حەلەب-حەما.

ئاژانسی فەرمی سانا-ی سوری، ڕایگەیاند: روسیا لە كۆبونەوەكەدا جەختی كردوەتەوە لەسەر ئەوەی پێویستە سوریا پێداگربێت لەسەر ئازادكردنی تەواوی ناوچەكانی ئیدلیب و ئارامی و ئاسایش بۆ دانیشتوانی وڵاتەكە بگەڕێندرێتەوە.

1788 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations