حكومەت پەیكەرێك بۆ قاسم سولەیمانی لە فرۆكەخانەی بەغداد دروست دەكات

13.01.2020

لڤین: 
وەزیری رۆشنبیری عێراق پێشبڕكێیەك ئەنجام دەدات بۆ ئەو كەسانەی دەیانەوێت پەیكەر بۆ قاسم سولەیمانی و مەهدی موهەندیس دروست بكەن و باشترین بیرۆكە دروستكردنی پەیكەرێكی لە فرۆكەخانەی بەغداد پێدەسپێردرێت. 

عەلی جاسم محەمەد، وەزیری رۆشنبیری عێراق، واژۆی لەسەر فەرمانی دروستكردنی پەیكەری یادەوەری روداوی كوشتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی و هاوكارەكانیان لەبۆردومانێكی هێزەكانی ئەمریكا لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەیتی بەغداد كردوە.

پەیكەری یادەوەرییەكە لە فڕۆكەخانەی بەغداد لە شوێنی بۆردومانی ئەمریكیەكان دادەنرێت، بۆ ئەو مەبەستەش وەزارەتی رۆشنبیری پێشبڕكێیەكی بۆ هەڵبژاردنی جوانترین دیزاینی پەیكەری یادەوەرییەكە رێكدەخات و هەر كەسێك جوانترین دیزاین بداتە وەزارەتەكە پڕۆژەكەی پێ دەدرێت. 

810 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations