باڵیۆزی عێراق لە ئێران: عێراق سیستەمی موشەکی لە رووسیا دەکڕێت

13.01.2020

لڤین:

سەعد جەواد قەندیل، باڵیۆزی عێراق لە تاران، رایگەیاند: ئێران مافی خۆیەتی وەڵامی ئەمریکا بداتەوە بەلام لەسەر خاکی وڵاتەکەی ئێمە نا.

ناوبراو ئاشکراشی دەکات وڵاتەکوی خەریکی دانوستانە لەگەڵ رووسیا بۆ کڕینی سیستەمی بەرگری ئاسمانیی "S-300".

ئەو لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ئاژانسی سپوتنیگی رووسی وتیشی "بابەتی کڕینی سیستەمی "S-300" پێشنیاركراوه‌ لەسەر مێزی گفتوگۆی نێوان عێراق و رووسیا و، رەنگە عێراق ئەو سیستەمە بکڕێت".

پەیوەندییەکانی عێراق و رووسیا بە زۆرباشە وەسف دەکات و دەشڵێت: بەغدا سووره‌ لەسەر فرەچەشنی سەرچاوەکانی چەک و، گرێبەستی چەکمان لەگەڵ رووسیا هەیە".

520 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations