لەریزبەندی دەوڵەمەندی؛ کوردی لەپێش عەرەبی و فارسیە

13.01.2020

لڤین: لەھەژماری ئارام رەفعەت وەرگیراوە

زمانی کوردی بە 811 هەزار وشە لەریزبەندی (9) نۆیەم دەوڵەمەندترین زمانەکانی جهاندایە. 
زمانی کوردی لەو ریزبەندییەدا پێش عەرەبی و فارسی و تورکی کەوتۆتەوە.

لە ئێستادا زمانی کوردی لە پێشبڕکێ دایە لەگەڵ ئینگلیزی و چینی.

ئامانج لە ئێستادا گەییشتنە بە ریزبەندی (5) پێنجەم بە کۆکردنەوەی یەک ملیۆن وشە.

لەدرێژ ماوەدا ئامانج ئەوەیە زمانی کوردی بگەیەننە ریزبەندی یەکەم.

ئەوەش ئاسانە، بۆ ئەو 811 هەزار وشەیە زیاتر کار لەسەر زاراوەی کرمانجی کراوە.

تا ئێستا سۆرانی و هەورامی و زازایی و کەڵهوری وەک پێویست ئیزافە نەکراون.

بەڵێ گروپێکی بچکۆلە و بێ پشتیوان، خۆبەخشانە توانیویانە 811 هەزار پەیڤ کۆ بکاتەوە.

ئەی ئەگەر دەوڵەتێکی هاوشێوەی تورکیا، کۆریا، چین، فەرەنسا یان ئەڵمانیا بەو کارە هەڵبستایە، وەک چۆن بۆ زمانەکانی خۆیانییان کردووە؟
بۆیە سەرەرای هەموو هەوڵێک بۆ تێک شکاندنی کەسایەتیت، 
تۆ مەزنیت و هاوشێوەی تاکی هەر نەتەوەیەکی تر، تۆش خاوەنی کەسایەتی و شکۆ و ناسنامەی بەرزی نەتەوەیی خۆتی.
خۆت بەکەم مەزانە و شانازی بە زمانی خۆتەوە بکە.
خۆت بەکەم مەزانە و شانازی بە کوردبوونی خۆتەوە بکە.

4473 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations