وتەبێژی حكومەت رونكردنەوەیەكی بڵاو كردەوە

12.01.2020

لڤین: 
وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رونكردنەوەیەكی بڵاو كردەوە و رایگەیاند هەرێم ئاگاداری بۆردومانی بارەگاكانی حزبی دیموكرات نەبووە لە ساڵی رابردوودا. 

جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێم، لەبارەی هەوالێكی بی بی سی فارسی روونكردنەوەیەكی بڵاوكردوەتەوە و رەتیدەكاتەوە هەولێر پێشوەخت ئاگاداری بۆردومانكردنی بارەگاكانی حزبی دیموكرات لە كۆیە بوو بێت.

ناوبراو لەو رونكردنەوەیەدا دەشڵێت: لە چەند رۆژی رابردوو یەكێك لە پەیامنێرانی بی بی سی فارسی بڵاویكردەوە كە (هەولێر) پێشوەخت ئاگاداری بۆردومانكردنی بارەگایەكی حزبی كوردستانی ئێران لە كۆیە بووە لە لایەن ئێرانەوە.

ئەو بۆردومانە كە لە ناوەڕاستی ساڵی 2018 لە لایەن تۆپخانەكانی ئێرانەوە ئەنجامدرا ژمارەیەك قوربانی لێكەوتەوە و وتەبێژەكەی حكومەت ئەو هەواڵە بە نماراست وەسف دەكات و رەتیدەكاتەوە. 

1366 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations