هاوپەیمانی فەتح رەتیدەكاتەوە عادل عەبدولمەهدی كاندید بكەنەوە

12.01.2020

لڤین: 
دوای بڵاوبونەوەی دەنگی كاندید كردنەوەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی دەستلەكار كێشاوە لەلایەن هاوپەیمانی فەتحی سەر بە هادی عامری رەتدەكرێتەوە. 

سەرچاوەیەك لە هاوپەیمانی فەتحی بۆ سایتی سۆمەریە نیوز لەبارەی كاندید كردنەوەی عادل عەبدولمەهدی رایگەیاند "ئەو هەواڵە هیچ بنەمایەكی راستی نییە". 

ئەو لێدوانەی لیستەكەی هادی عامری دوای ئەوەهات كە وێنێ دەنگۆی سەردانی هادی عامری بۆ تاران بڵاو كرایەوە كە باس لەوە كرا ناوبراو بۆ رازی كردنی موقتەدا سەدر بە دانانەوەی عادل عەبدولمەهدی لە پۆستەكەی سەردانی ئەو وڵاتەی كردووە. 

سەرچاوەكەی فەتح ئەوەشی وتووە "هاوپەیمانێتیەكەمان لەسەر ئەو رێككەوتنەی لەگەڵ كوتلە سیاسییەكان كردوویەتی كە كەسێكی پەسەند لای گەلی عێراقی دیاری بكرێت بەردەوامە". 

477 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations