هێزەكانی خەلیفە حەفتەر ئاگربەستیان راگەیاند

12.01.2020

لڤین: 
هێزەكانی سەر بە خەلیفە حەفتەر لەسەر داخوازی روسیا و توركیا بڕیاری ئاگربەستیان راگەیاند و دەڵێن ئەگەر لایەنی بەرامبەر هێرشیان بكاتەسەر بە توندی وەڵامیان دەدەنەوە. 

ئەحمەد میسماری، وتەبێژی هێزەكانی سوپای نیشتمانیی لیبیای سەربە خەلیفە حەفتەر، رایگەیاند: بانگەوازی ئاگربەستیان لەبارەی ئۆپەراسیۆنەكان لە خۆرئاوای لیبیا قبوڵكردووە، بەڵام ئەگەر بێت و لایەنی بەرامبەر ئاگربەستەكە پێشێلبكات، ئەوا بە توندی وەڵامیان دەدەنەوە.

 ناوبراو لە پەیامێكدا كە لە رێگەی گرتەیەكی ڤیدیۆییەوە لە هەژماری خۆی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاویكردووەتەوە، پەیامی ئاگربەستەكەی لەسەر داوای توركیا و روسیا راگەیاند.  

وای سەردانی ڤلادیمێر پوتین بۆ توركیا و كۆبوونەوەی لەگەڵ ئەردۆغانیش، هەردوولا داوایان لە هێزەكانی حەفتەر كرد ئاگربەستی هاوبەش رابگەیەنن و ئۆپراسیۆنەكانیان رابگرن.

3828 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations