دوای 7 رۆژ لەدواكەوتنی سبەی دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت

11.01.2020

لڤین: 
وابڕیارە سبەینێ یەك شەممە12ی مانگ دەست بكرێت بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 10ی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكان و رۆژی دواتریش مووچەی هێزەكانی 70 و 80 دابەشدەكرێت.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان بە (لڤین پرێس)ی راگەیاند: بە بڕیاری وەزیری دارایی سبەینێ یەك شەممە 12ی مانگ موچەی مانگی 10ی ساڵی ڕابردوو دابەش دەركرێت. 

ئەو سەرچاوەیە رونیكردەوە بەهۆی بونی چەند رۆژێك لە پشووی وەزارەت و دەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان مووچە چەند رۆژێك دواكەوت ئەوە جگە لەوەی رەوشی عێراقیش هۆكار بوو بۆ دواخستنی چەند رۆژێكیتری دابەشكردنی مووچە. 

پێشتر وەزارەتی دارایی بەشێوەیەكی سیستەماتیك بڕیاریدابوو هەموو 30 رۆژ جارێك مووچە خۆران مووچەیەك وەربگرن بە گوێرەی ئەو سیستەمە موچە لە هەموو 5ی مانگێك دەست بە دابەشكردنی دەكرا. 

2654 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations