لە ساڵی رابردوودا زیاتر لە 230 پێشێلكاری ئەنجام دراوە

11.01.2020

لڤین: 
سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لە رۆژنامەنووسان، ئاماری ساڵی رابردووی بڵاوكردەوە تیایدا دەڵێت: لەو ساڵەدا ٢٣١ پیشێلكاری جۆراوجۆر لە هەرێمی كوردستان بەرامبەر بە رۆژنامەوانان ئەنجام دراوە.

لەبارەی جۆری پێشێلكاریەكانەوە ئەو سەنتەرە دەڵێت: رێگریكردن لە رووماڵ، هەڕەشە و سوكایەتی و لێدان، زەوتكردنی كەلوپەلی رۆژنامەوانیی، داخستن و هەڵكوتانە سەر دامەزراوە میدیاییەكان تا دەگاتە تەقەكردن و تەشویشی ئەلیكترۆنیی تۆمار كراون.

بە گوێرەی بەدواداچونەكانی ئەو سەنتەرە بۆ كێشەكانی رۆژنامەنووسان كە لە بنكەكانی لێكۆڵینەوە ئەنجامیداوە "بە تەواوەتی یاسای كاری رۆژنامەوانی فەرامۆش دەكرێ و كار بە یاسای تر دەكرێ. ئەمەش وەك تۆڵەكردنەوە لە رۆژنامەنووسان بەكار دەنهێنرێ".

ئەو سەنتەرە رەونیشی كردووەتەوە "بەهۆی هەستیاریی بابەتەكە، كەیسەكانی هەراسانكردنی كچان و ژنانی رۆژنامەوان بێدەنگیی لێكراوە. بەڵام هەوڵی گرنگ هەیە بۆ شكاندنی ئەو بێدەنگییە".

353 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations