لڤین ئامانجی سەردانەكەی عادل عەبدولمەهدی ئاشكرا دەكات

11.01.2020

لڤین: 
بەیانی ئەمڕۆ سەرۆك وەزیرانی دەست لەكاركێشاوەی عێراق گەیشتە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر سەرۆكی هەرێمی كوردستانەوە پێشوازی لێكرا گفتوگۆ لەبارەی رەوشی عێراق و ناوچەكەلەگلەَ بەرپرسانی هەرێم دەكات. 

عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی دەستلەكاركێشاوەی عێراق، بەیانی ئەمڕۆ گەیشتە هەریچمی كوردستان و لە فرۆكەخانەی هەولێر لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لێكرا.  

بە گوێرەی سەرچاوەكانی (لڤین پرێس) ناوبراو بەدوو مەبەست رووی لە هەرێمی كوردستان كردووە، یەكەمیان بۆ دەستنیشانكردنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی نوێیە، داوا لە كورد دەكات بەزوترین كات لەبارەی كاندیدی سەرۆك وەیزران یەكلایی ببێتەوە.  

سەرچاوەكە ئەوەشی رونكردەوە ئەگەرێكی لاواز هەیە سەرۆك وەزیرانی دەستلەكار كێشاوە داو الە كورد بكات هەوڵ بدە نبۆ دانانەوەی خۆی وەك سەرۆك وەزیران. 
تەوەرێكیتری ئامانجی سەردانەكەی عادل عەبدولمەهدی بۆ گفتوگۆكردنە لەبارەی مانەوەی هێزەكانی ئەمریكا و چۆنیەتی مامەڵەكردنی هەرێم و بەغداد لەگەڵ ئەو هێزانە لە كاتێكدا پەرلەمان بڕیاریداوە بۆ دەركردنیان، سەرچاوەكە ئەوەشی رونكردەوە عەبدولمەهدی لەگەڵ ئەوە نیە ئەو بڕیارەی پەرلەمانی عێراقی جێبەجێ بكات. 

12056 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations