تاكە رزگاربووی فرۆكە ئۆكرانیەكە چۆن رزگاری دەبێت؟

10.01.2020

لڤین: 
ئەو كەسەی لە فرۆكە ئۆكرانیەكە رزگاری بوو زۆر سوپاسگوزارە لە پۆلیسی هاتوچۆ لە كاتێكدا بەهۆی خێرا رۆشتنی بۆ فرۆكەخانە كێشەیان بۆ دروست كردووە.  

واحیدی شەهبازی، بازرگانێكی ئێرانیە، تاكە رزگاربووی ئەو گەشتەیە كە لە فرۆكە ئۆكرانیەكەدا گەشتیان دەرد، ئەو بڕیاربوو بەو فڕۆكە ئۆكرانیە گەشت بكات، بەڵام پۆلیسی هاتنوچۆ رزگاری دەكەن.

ئەو تەمەنی 55 ساڵە و خەریكی كاری بازرگانیە بەهۆی ئەوەی دواكەوتووە، بەخێرایی رۆشتووە بەرەو فرۆكەخانە تا فریای فرۆكەكە بكەوێت، بەڵام لە ڕێگە پۆلیسی هاتووچۆ لەبەر خێرایی لێخورین دەیگرن. 

واحید خۆی بە میدیاكانی وڵاتەكەی وتووە زۆر نارەزایی دەردەبڕێت لەوەكە پۆلیسەكانی هاتوچۆ رایدەگرن، داوای دوو ملیۆن تمەن سزای بۆ دەكەن بەهۆی خێرا رۆشتنەكەیەوە، كاتێك دەگاتە فڕۆكەخانە دەبینێ فرۆكەكە جێیهێشتووە، بۆیە زۆر نیگەران دەبێت. 

ئەواتە نیگەرانیەكانی شەهبازی دەبێتە خۆشی كە پاش چەند خولەكێك هەواڵی كەوتنە خوارەوەی فڕۆكەكەی پێدەگات و زۆر سوپاسی پۆلیسەكانی هاتوچۆ دەكات، ئەو ئەو پۆلیسانە بە موعجیزەی خوا بەناو دەكات كە بۆ ئەوی ناردون تا رزگاری بگەن.

14771 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations