ئەرشەد ساڵحی: رێگا چارەی جیاواز لە مادەی ١٤٠ی دەستوریمان هەیە

10.01.2020

لڤین: تەبا

ئەرشەد ساڵحی، سەرۆكی بەرەی توركمانی عێراقی و پەرلەمانتاری شاری كەركوك لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی گۆڕانكارییە دەستوورییەكان، دامەزراندنی كۆمسیۆنی نوێی هەڵبژاردنەكان و نەخشەرێگای بەرەی توركمانی عێراقی بۆ چارەسەری كێشەكانی عێراق، وەڵامی پرسیارەكانی هەفتەنامەی تەبا دەداتەوە كە ئەو هەفتەنامەیە لەلایەن ئەو حزبەوە پشتیوانی دەكرێت. 

پ: رێكارەكان بۆ گۆڕانكاری دەستووری عێراق دەستیان پێكردووە. وەكو لایەنە توركمانییەكان، ئەو ماددانە كامانەن كە داواتان كردووە بۆ نەتەوەی توركمان لە دەستووری عێراقیدا جێگیر بكرێت؟

ئەرشەد: وەكو پرەنسیب زمانی توركمانی وەكو زمانی سێیەم لە ماددەی چوارەمی دەستووری عێراقدا باسی لێوەكراوە بە تایبەتی لە ناوچە توركمانییەكان. لە هەمان كاتدا دەستووری عێراقی مافە نەتەوەیی، كەلتووری و ئیدارییەكانی توركمانی لەگەڵ كەمینەكاندا باس كردووە. لە ماددەی ١٢٥ دەستووری عێراقی تەنها بۆ یەزیدی، شەبەك و مەسیحی لەگەڵ توركمان نووسراوە. لە كۆبوونەوەكاندا داواكارییەكانمان خستەڕوو. داوامان كردووە مافی توركمان وەكو پێكهاتەیەكی سەرەكی لە دەستووری عێراق جێگیر بكرێت نەك لەگەڵ كەمینەكان. لە هەمان كاتدا داوامان كردووە كە مافە نەتەوایەتی، ئیداری، كەلتووری و كۆمەڵایەتییەكانی ئەوانیش بنووسرێتەوە.

بێگومان لەم پرسەدا هەر كێ هاوكاریمان بكات ئێمە سوپاسگوزاری دەبین. لەم پرسەدا بە تایبەتی چاوەڕێی پاڵپشتی پارتە كوردییەكانین. چونكە ئەگەر كورد وەكو نەتەوە داوای مافەكانیان بكەن، پێویستە لەپاڵ مافەكانی خۆیاندا بەرگری لە مافی ئەوانی دیكەش بكەن و پاڵپشتییان بكەن. ئەگەر بەم جۆرە كار بكەن زۆر گونجاوتر دەبێت. بەم هۆیەوە لەم پرسەدا دەمانەوێت كوردیش لەپاڵ توركمان بوەستێت و پشتگیری ئەو یاسایانە بكات.

پ: لەم بارەیەوە هیچ كۆبوونەوەیەكتان لەگەڵ پارتە كوردییەكان ئەنجام داوە؟ پاڵپشتی ئەو ماددەیە دەكەن؟

ئەرشەد: ئێمە بێگومان چەندین جار خوێندنەوەی ئەو ماددانەیان بۆ دووبارە دەكەینەوە و بە دڵنیاییەوە دوای خوێندنەوەی ماددەكان داوای پاڵپشتییان لێدەكەین. بەم جۆرەش نیازپاكی كورد لەبەرامبەر توركماندا دەبینین. چاوەڕێی ئەوەین كورد هەنگاوی ئەرێنی بنێت بۆ ئەوەی نیازپاكی خۆی بسەلمێنێت.

پ: ئەو داواكارییانەی لە ژێر ناونیشانی مافەكانی توركمان پێشكەشتان كردووە، لەلایەن پارتە سیاسییەكانی عێراقەوە چۆن پێشوازی لێدەكرێت؟

ئەرشەد: ئەو پارتانەی لە بەغدادن، جا چ شیعەكان بن چ سوننەكان، لەگەڵ ئەوەدا نین توركمان بە كەمینە ناوبندرێت. چونكە توركمان بە سیستەمی كۆتا بەشداری هەڵبژاردنەكان ناكات. لە رێگەی ناوچەكانی هەڵبژاردنەوە بەشداری دەكەن. بەڵام كەمینە ئایینییەكان لەرێگەی ئەو كۆتایەی بۆیان دیاری كراوە بەشداری لە هەڵبژاردنەكان دەكەن. بەم هۆیەوە شیعە و سوننەكان پاڵپشتی ئەو داواكارییەی توركمان دەكەن. تەنها كورد دەمێنێتەوە. ئەگەر پاڵپشتی كوردیش بخەینە پاڵ پاڵپشتییەكانی دیكە ئەوە داواكە زۆر بەهێز دەبێت.

هەندێك پرس هەن لە نێوان ئێمە و كورد كە نیشانەی پرسیاریان لەسەرە. یەكێك لەو پرسانەش ماددەی ١٤٠ی دەستوورە. ماددەی ١٤٠ یەكێكە لە ماددەكانی دەستووری عێراقی بەڵام تا ئێستا هیچ چارەسەرێكی نەهێناوە بۆ كێشەكانی ناوچە جێناكۆكەكان یاخود كەركوك

لەگەڵ ئەوانەدا هەندێك پرس هەن لە نێوان ئێمە و كورد كە نیشانەی پرسیاریان لەسەرە. یەكێك لەو پرسانەش ماددەی ١٤٠ی دەستوورە. ماددەی ١٤٠ یەكێكە لە ماددەكانی دەستووری عێراقی بەڵام تا ئێستا هیچ چارەسەرێكی نەهێناوە بۆ كێشەكانی ناوچە جێناكۆكەكان یاخود كەركوك. لەبڕی ئەو ماددەیە رێگەچارەی دیكەمان هەیە بۆ ئەو ناوچانە. هەر كاتێك شوێن و كاتی گونجاوی هات، ئەو پێشنیارانە رووندەكەینەوە و پێشكەشیان دەكەین.

پ: توركمان هیچ نوێنەرێكی دەبێت لە كۆمسیۆنی نوێی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق؟

ئەرشەد: لێرەدا هەرێمی باكووری عێراق مافی ئەوەی هەیە دوو داواكاری گشتی پێشكەش بكات. ئەوەی من بزانم لە هەولێر(ئەربیل) داواكاری گشتی توركمانمان زۆرە. ئەوانیش دەتوانن ناوی خۆیان تۆمار بكەن. چونكە یاساكە ئەوەی دیاری نەكردووە كە پێویستە داواكاری گشتییەكە لە كام نەتەوە بێت. رەنگە یەك لەو داواكارییە گشتیانەی كە دەچێتە بەغداد توركمان بێت. لە هەمان كاتدا دەكرێت لە دابەشكاری جوگرافی دادوەرێكی گشتی بەبەر كەركوك بكەوێت. ئەوەش لەلایەن كۆمسیۆنی باڵای دادوەریەوە بە تیروپشك واتە قورعەوە دەبێت. واتە ئەو ٩ كەسەی كە لە سەرتاسەری عێراق هەڵدەبژێردرێت لەبڕی دابەش كردن بە موحاسەسە، بە شێوەیەك دابەش دەكرێت كە نوێنەرایەتی هەموو خەڵكی عێراق بكەن.

وەكو بەرەی توركمانی عێراقی پاڵپشتی تەواو و بەردەواممان بۆ خۆپیشاندەرە ئاشتیخوازەكان راگەیاندووە 

ئەو نوێنەرانە دەكرێت لەنێوان نەتەوەكاندا دابەش بكرێت بەڵام لەنێوان حیزبە سیاسییەكان و مەزهەبەكاندا دابەش ناكرێت. عێراق لە ٣ نەتەوەی سەرەكی پێكدێت (عەرەب، كورد، توركمان) ئەو ئەندامانەی كۆمسیۆنیش دەكرێت لە نێوان ئەو ٣ نەتەوەیە دابەش بكرێت. بەم جۆرەش لە بەشی باشوور و ناوەڕاستی عێراق عەرەب، لە كەركوكەوە توركمان و لە هەولێر(ئەربیل) و سلێمانیشەوە كورد بەشدار دەبێت. رەنگە لە هەولێر(ئەربیل) توركمانێك بێت. پێویستە هەموو كەسێك سوود لەم پرسە ببینێت.

پ: سەرۆكوەزیرانی عێراق دەستلەكار كێشانەوەی خۆی پێشكەشی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كرد و قبوڵ كرا. وێڕای ئەمەش خۆپیشاندانەكان تا ئێستاش بەردەوامی هەیە. ئێوە وەكو بەرەی توركمانی عێراقی چ رێگەچارەیەك بە گونجاو دەزانن بۆ چارەسەر كردنی ئەو كێشەیەی عێراق؟

ئەرشەد: ئێمە وەكو بەرەی توركمانی عێراقی ماوەی ١٦ ساڵە، لە ساڵی ٢٠٠٣وە هیچ رۆڵێكمان نەبووە لەو حكوومەتانەی دامەزراون. هیچ كاتێك بەپێی پێویست بەشداریمان نەكردووە لە ئۆپەراسیۆنە سیاسییەكان. تەنها لە ئەنجوومەنی نوێنەران لە چەند ماوەیەكی جیاوازدا تێپەڕیوین. هەنگاوەكانی خۆپیشاندەران بە هەنگاوی ڕاست دەزانین و پاڵپشتی دەكەین. چونكە ئەگەر گەلێك بۆ ماوەی ١٦ ساڵ خزمەتگوزاری نەبێت، لەڕووی ئابوورییەوە دڵنیایی نەبێت، لەگەڵ ئەوەش گەنجەكانی بێكار بن و لەگەڵ ئەو هەموو شتەش گەندەڵی بە شێوەیەكی زۆر بەرچاو بڵاوبووبێتەوە، ئەوە دۆخێكە هەرگیز ناتوانین قبووڵی بكەین. وەكو بەرەی توركمانی عێراقی هەموو كات لە دژی ئەوە دەوەستینەوە سیاسییەكان دەوڵەمەند ببن و خەڵكیش بچەوسێتەوە.

بەم هۆیەوە بەرەی توركمانی عێراقی لە یەكەم رۆژی دەستپێكردنی خۆپیشاندانەكانەوە یەك نەخشەرێگای هەبووە و پەیڕەوی كردووە. ئەو نەخەشە رێگایەشمان لە بەرواری ٢ی تشرینی یەكەمدا بڵاو كردەوە. وەكو بەرەی توركمانی عێراقی پاڵپشتی تەواو و بەردەواممان بۆ خۆپیشاندەرە ئاشتیخوازەكان راگەیاندووە و لەگەڵ ئەوەشدا یاسای هەڵبژاردن و یاسای كۆمسیۆنی هەڵبژاردن دەرچوو، ئێمە پاڵپشتی ئەوەمان كردبوو. هەروەها دەستلەكاركێشانەوەی سەرۆكوەزیران، دەستنیشانكردنی سەرۆكوەزیرانی نوێ لە ماوەی ٣٠-٤٥ رۆژدا، ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە و هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانمان وەكو نەخشەرێگا پێشكەش كردبوو. ئەوە نەخشەرێگای ئێمەیە، لە هەموو كۆبوونەوەكانیشدا بەرگریمان لەوە كردووە. لە بەرامبەر كورد، عەرەب، سوننی و شیعەدا بەردەوام ئەوەمان وتووەتەوە.

3002 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations