كچەكەی قاسم سولەیمانی ناوی ئەوانەی تۆڵەی باوكی دەكەنەوە ئاشكرا دەكات

10.01.2020

لڤین:
كچەكەی قاسم سولەیمانی لەكاتی ناشتنی تەرمی باوكیدا ناوی ئەو كەسانەی لە دەرەوەی وڵاتەكەی خۆی ئاشكرا كرد كە ئامادەن تۆڵەی باوی بكەنەوە و لە ناویاندا كەسایەتیەكی عێراقی هەیە. 

زەینەب قاسمی، كچی قاسم سولەیمانی، رایگەیاند: گروپەكانی بەرگری لە ناوچەكە دەتوانن تۆڵەی باوكم بكەنەوە و هەر یەكەلە بەشار ئەسەد و حەسەن نەسروڵا و ئیسماعیل هەنیە و عەبدولمەلیك حوسی و هادی عامری و حەسەن نەخالەی ئەو توانایایەیان هەیە ئەو كارە ئەنجام بدەن. 

كچەكەی قاسم سولەیمانی لە مەراسمی ناشتنی تەرمی باوكیدا رووی لە ئەمریكا كرد و ڕایگەیاند: پلانە گڵاوەكانتان بۆ نانەوەی دووبەرەكی لە نێوان ئێران و عێراقدا كار لە پەیوەندییە مێژووییەكەی نێوان ئەو دوو وڵاتە ناكات. 

سولەیمانی، وتیشی "ئەو دیلە ئەمریكییانەی ڕۆژئاوای ئاسیا كە شایەتی شكستەكانی ئەو وڵاتەن لە شەڕی عێراق و سوریا و یەمەن و فەلەستین لە ئێستادا كۆتا ڕۆژەكانیان لە چاوەڕوانی مەرگدا بەسەر دەبەن".


3196 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations