پۆمپیۆ هیچ به‌ڵێنێكی به‌ بارزانی داوه‌ ؟

09.01.2020

لڤین: وەرگیراوە لە هەژماری سەنگەر سەیدقادر

پرسی بەڵێنی مایك پۆمپیۆ بە كاك مەسعود لە بەرامبەر چونە بەرەی ئەمەریكا و دەنگنەدان بەپرۆژەی دەركردنی هێزەكانی ئەمەریكا دورە لە ڕاستیەوە و نە پۆمپیۆ نە پێنس هیچ بەڵێنێكیان بە كاك مەسعود و نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم نەداوە

بەڵام پۆمپیۆ داوای كۆدەنگی كورد و ڕۆڵبینینی مەسعود بارزانی كردوە كەلە دوای ڕیفراندۆم و ١٦ ئۆكتۆبەرەوە ئەمەریكا (ئاوتیان كردوە)و مامەڵەی لەگەڵ ناكات، بارزانی بە ڕوونی بە پۆمپیۆی گوتووە كە ئێمە بێلایەن دەبین و نا چینە هیچ بەرەیەك

بەڵێنی ئەمەریكا و دەوڵەت و .....هتد دورە لە ڕاستیەوە و ئەمەریكا مامەڵە لەگەڵ واقعدا دەكات و واقعی ئێستای كوردستانیش بەو شێوەیە كە بێ پلانی و دێی فرەكێخواییە و لاوازە و كەلێنێكی گەورە لە نێوان (دەسەڵات) و گەلدا هەیە

لە ئێستادا ناڕەزایەتیەكی زۆر لە شەقامدا هەیە و ئەمەریكا مەترسی تەقینەوەی دۆخەكەی هەیە و دەترسێت ئەو سێ پارێزگا ئارامەی تێیدایە ئاڵۆز بێت بۆیە داوای كۆدەنگی و چارەسەری كێشە ناوخۆیەكانی كوردستانی كردوە

هەربۆیە تا ئەوكاتەی بەم دۆخەی ئێستاوە مامەڵە بكەین ئەوەی بەرمان دەكەوێت لە نەهامەتی یان دەسكەوت وەك یاری پۆكەر خۆت و بەختە و بەر ئەنجامی سیاسەت و پلانی خۆمان نیە و بەڵكو دەرهاویشتەی ڕووداوەكانە كە بریشكەكەی بە باش یان خراپ بەر كورد دەكەوێت.

6932 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations