شوێنگرەوەكەی قاسم سولەیمانی نامەیەك بۆ خامنەیی دەنێرێت

09.01.2020

لڤین: 
شوێنگرەوەكەی قاسم سولەیمانی نامەیەك ئاراستەی رێبەری باڵای شۆڕشی وڵاتەكەی دەكات و دەڵێت هێرشە موشەكیەكە تەواو كاری بڕیارەكەی پەرلەمانی عێراق دەبێت بۆ دەركردنی ئەمریكا لە عێراق. 

ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی نوێی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، لە نامەیەكدا بۆ عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران، رایگەیاند: هێرشی مووشەكیی ئێران بۆ بنكەكانی سوپای ئەمریكا لە عێراق دەبێتە تەواوكاری بڕیارەكەی پەرلەمانی عێراق بۆ دەركردن و لەنێوچوونی ئەمریكا لە ناوچە.

ناوبراو كە شوێنگرەوەی فەرماندە كوژراوەكەیە لە فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران بەڵێن دەدات لەسەر رێبازی بەرپرسەكەی پێشووی كە قاسم سولەیمانی بوو بەردەوام بێت و دەشڵێت: خوێنی قاسم سولەیمانی، نەمامە ساواكانی گوڵستانی شۆڕشی ئیسلامی و دارە بە تەمەنەكانی بواری بەرگری ناوچەكەی ئاودێر كردووە.

3481 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations