سەرۆكی ئەمریكا: ماوەی 3 رۆژبوو چاودێری سولەیمانیمان دەكرد

07.01.2020

لڤین: 
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، كشانەوەی ئەمریكا لە عێراق لە بەرژەوەندی ئێرانە و بە رۆیشتنی ئێمە شوێن پێی ئێران لە عێراق گەورەتر دەبێت.

سەرۆكی ئەمریكا وتیشی: ئەگەر عێراق بە رێزەوە مامەڵەمان لەگەڵ نەكەن سزایان دەدەین، ئێمە هەتا هەتا لە عێراق نامێنینەوە بەڵام دژی بڕیارەكەی پەرلەمانی عێراقین بۆ دەركردنی هێزەكانمان.

ناوبراو  لەبارەی كوشتنی قاسم سولەیمانیەوە ئاشكرایكرد كوشتنی سولەیمانی تۆڵەكردنەوە بوو، ئێمە سێ رۆژ بوو بەردەوام چاودێری جموجوڵەكانی سولەیمانیمان دەكرد و بە كوشتنی خەڵكێكی زۆرمان لە كوشتن پاراست.

1253 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations