وەزیری دارایی لەبارەی دواكەوتنی موچەوە رونكردنەوە دەدات

07.01.2020

لڤین: 
وەزری دارایی لەبارەی دابەشكردنی موچەوە رونكردنەوەیەك دەدات و رایدەگەیەنێت دابەشكردنی موچە دواناكەوێت لە رۆژی یەك شەممەوە دەست بە دابەشكردنی دەكرێت. 

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، دابەشكردنی مووچە دوانەكەوتووە، كارەكان لەكاتی خۆی ئەنجام دەدرێن. 

وەزیری دارایی لەبارەی وادەی دابەشكردنی موچەوە رونیكردەوە: ڕەنگە یەك شەممەی داهاتو مووچە دابەشبكەین و یەكەم وەزارەتیش مووچەی پێشمەرگە دابەشدەكرێت.

ئەو وتانەی وەزیری دارایی لە كاتێكدایە لە مانگەكانی رابردوودا دابەشكردنی موچە لە رۆژی 5ی هەموو مانگێك دەستی پێدەكرد، بەڵام ئەم مانگە لەگەڵ ئاڵۆزبونی رەوشی عێراق دابەشكردنی موچەش دواكەوتووە لە كاتێكدا لەسەرەتای مانگەوە پشوو بوو.

4989 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations