بارزانی و عەبدولمەهدی پەیوەندیەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا

07.01.2020

لڤین:
مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی دەستلەکارکێشاوەی عێراق لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بارودۆخی عێراقیان تاوتوێکرد.

بەپیێ راگەیاندراوێکی نوسینگەی عادل عەبدولمەهدی لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا باس لە رووداو و هەڵوێستەکان لەبارەی دوا پێشهاته‌كانی عێراق و کاری نیشتمانی هاوبەش و هەماهەنگی بەهێز کراوە.

سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای لەبارزانی کردووە کە بە شێوەیەک کار بکەن کە لە بەرژه‌وەندی پاراستنی ئاسایشی عێراق و بەرژوەندی و سەروەریی ئەو وڵاتە بێت.
نە مەکتەبی بارزانی و نە راگەیەندراوەکەی عەبدول مەهدی وردەکاری پەیوەندیە تەلەفۆنیەکەیان باس نەکردووە بەتایبەت کە رەوشی عێراق لە ئێستادا زۆر ئاڵۆزە.

1171 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations