تەندروستی سلێمانی بە مەبەستی روبەڕووبونەوەی ئەنفلۆنزا چەند بڕیارێكی دەركرد

06.01.2020

لڤین: 
بەرێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بە مەبەستی رووبەڕبونەوەی ئەنفلۆنزای وەرزی كۆبونەوەیەكی ئەنجامدا و چەند بڕیارێكی تایبەتی بۆ رووبەڕبونەوەی ئەو پەتایە دەركرد. 

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی  بەسەرپەرشتی سەباح، هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و بەئامادەبوونی جێگرانی بەڕێوەبەری گشتی و بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی سلێمانی و بەڕێوەبەروبەڕێوەبەری كارگێڕی بەشێك لەنەخۆشخانە پەیوەندیدارەكان دووەمین كۆبونەوەی بۆ ڕووبەڕوبونەوەی ئەنفلۆنزای وەرزی ئەنجامدرا.

لەكۆبونەوەكەدا دۆخی ئێستای ئەنفلۆنزای وەرزی لەشاری سلێمانی بۆ دانانی رێوشوێنی پێویست لەبارەی روبەڕوبونەوەی ئەم پەتایە بڕیاری پێویستی لەسەردرا كە خۆی دەبینێتەوە لە:

٭هەماهەنگی تەواوبكرێت لەنێوان بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و نەخۆشخانەئەهلیەكان بۆ بەرەنگاربونەوەی پەتاكە.

٭پێداچوونەوە بەهەموو ڕێوشوێنەكانی كەپێشتر گیراونەتەبەر بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای وەرزی.

٭بڕێكی زیاتر لەفاكسینی دژی ئەنفلۆنزا دابین بكرێت بۆ دەزگاتەندروستییەكان و هاووڵاتیان.

٭داوا لەدەزگاكانی راگەیاندن بكرێت كە رێنماییە تەندروستییەكان لەبارەی خۆپاراستن لەئەنفلۆنزای وەرزی بڵاوبكەنەوە.

977 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations