قاسم سولەیمانی چی وەسیەتێكی كردووە؟

04.01.2020

لڤین: 
فەرماندە كوژراوەكەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران، وەسیەتی خۆی بە نامەیەكی دەستنوس داوەتە هاوسەرەكەی و كوڕەكەشی بردووەتە سەر گۆڕەكەی خۆی و شوێنەكەی دەستنیشان كردووە. 

میدیاكانی ئێران، كاغەزێكی دەستنووسی قاسم سولەیمانیو فەرماندەی كوژراوی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانیان بڵاوكردەوە و ئەوەشی بۆ هاوسەرەكەی جێیهێشتووە.

لەو كاغەزە دەستنووسەدا هاتووە "هاوسەرەكەم، شوێنی گۆڕەكەی خۆمم دەستنیشانكرووە لە گۆڕستانی شەهیدانی كرمان.. مەحمود (كوڕی قاسم سلێمانی) شوێنەكەی پێدەزانێت، با گۆڕەكەم سادەبێت وەكو هاوڕێ شەهیدەكانم، تەنها لەسەری بنووسن سەرباز قاسم سولەیمانی و هیچ دەستەواژەیەكی دیكەی لەسەر مەنووسن".

1519 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations