هۆشیار زێباری داوای مامەڵەی ژیرانە لە لایەنە کوردیەکان دەکات

03.01.2020

لڤین:
دواى ڕووداوى كوشتنى سولەیمانى هۆشیار زێبارى، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى دیموکراتی کوردستان یه‌كه‌م سیاسى كورده‌ داوا‌یه‌كى به‌په‌له‌ له‌ نێو ماڵى كورد ده‌كات.

هۆشیار زێبارى، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى دیموکراتی کوردستان، له‌ تویتێكدا له‌هەژماری  خۆى له‌ تویته‌ر، ڕاى گه‌یاند: كوشتنى قاسم سولەیمانى له‌ شه‌وى ڕابردوو له‌ نزیك فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غدا، خاڵى وه‌رچه‌رخانه‌ له‌ گرژییه‌كانى نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران، بۆیه‌ پێویسته‌ به‌ ژیرانه‌ مامه‌ڵه‌ بكه‌ین.

ناوبراو پێشیوایە ئەو رووداوە "دەرگای دۆزەخ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکرێتەوە، بۆیە پێویسته‌ هه‌موومان خۆمان كۆبكه‌ینه‌وه‌ و به‌شێوه‌یه‌كى ژیرانه‌ بیربكه‌ینه‌وه‌ و ڕه‌فتار بكه‌ین".

1356 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations