چۆنیەتی کوشتنی قاسم سولەیمانی و هاوکارەکانی

03.01.2020

لڤین:
فەرمانڕەوای ئێران لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاس بەرەبەیانی ئەمڕۆ تەنها مستیلەکەی لەدوا بە جێما و سەرجەم نهێنیەکانی بردە ژێر گڵ لەگەڵ خۆیدا ئەو بە تەنها نەڕۆش بەڵو متمانە پێکراوترین کەسی خۆشی لە عێراق لەگەڵ خۆی برد.

نزیکەى کاتژمێر ٢ى بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە کاتى بەغدا ٣ی ١ی ٢٠٢٠ قاسم سولەیمانى، فەرماندەى فەیلەقى قودسى سوپای پاسدارانی ئێران و گرنگترین کەسایەتى سیاسەتەکانى دەرەوەى ئێران رووبەڕوی هێرشێکی چاوەڕوان نەکراو بویەوە و ئەمریکا وەڵامی هێرشەکانی سەر باڵوێزخانەکەی لە بەغداد دایەوە کە ماوەی چەند رۆژێکە ئەو فەرماندە ئێرانیەی پێ تۆمەتبار دەکات.

فڕۆکەیەکى بێفڕۆکەوانى ئەمەریکى چەند مووشەکێکى ئاراستەی ئەو ناوچەیە کردووە، ئامانجی سەرەکیش وەڵامدانەوەی هێرشی سەر باڵوێزخانەی ئەمریکابوو لە بەغداد کە راستەوخۆ ئەو وڵاتە قاسم سولەیمانی تاوانبار کردبوو

درەنگانی شەوی رابردوو هەواڵی ئەوە لە میدیاکان بڵاو کرایەوە چەند کاتیۆشایەک بەسەر دامەزراوەکانى نزیک فڕۆکەخانەدا کەوتوونەتە خوارەوە، سەرەتا هێزە ئەمنیەکان بێدەنگەیان لە رووداوەکە کرد لەبەر ئەوەی جموجوڵەکانی داعش بونەتە بابەتێکی ئاسایی، بەڵام دواتر خانەى ڕاگەیاندنى ئەمنى بەغدا هەواڵێکى لە پەڕەی خۆی فەیسبوک دانا  تیایدا وتی "سێ مووشەکى کاتیۆشا لەنزیک فڕۆکەخانەى بەغدا کەوتوونەتەوە و بەهۆیانەوە دوو ئۆتۆمبێل سووتاون و چەند هاوڵاتیەکیش بەرکەوتوون" بەڵام وردەکاری نەدابوو لەو باڕەیەوە.

رووداوەکە لەدوای ئەو هەواڵە تەشەنەی کرد کاتێک دەرکەوت فڕۆکەیەکى بێفڕۆکەوانى ئەمەریکى چەند مووشەکێکى ئاراستەی ئەو ناوچەیە کردووە، ئامانجی سەرەکیش وەڵامدانەوەی هێرشی سەر باڵوێزخانەی ئەمریکابوو لە بەغداد کە راستەوخۆ ئەو وڵاتە قاسم سولەیمانی تاوانبار کردبوو هاوکات وێنەی چەند سەرکردەیەکی حشدی شعبیشی بڵاوکردەوە کە بە تاوانباری لەقەڵەمدان.

دواتر دەرکەوت ئامانجی سەرەکی هێرشەکە قاسم سولەیمانی، فەرماندەى سەرجەم گروپەکانی سەربە ئێرانە لە سەرتاسەرى جیهان، جگە لەوەش ئەبو مەهدى موهەندیس، جێگرى سەرۆکى دەستەى حەشدى شەعبى عێراقی کەلەگەڵیدا بوو متمانەپێکراوترینی سولەیمانی بوو لە عێراق.

هەرچەندە فڕۆکەخانەی بەغداد بە زووی داخرا ژمارەیەکی زۆر کۆپتەر بە ئاسمانەوە دەسوڕانەوە، بەڵام میدیاکان ئەوەیان زانی کە چەند بەرپرسێکی حەشد و سوپای پاسداران کوژراونبەڵام ناسنامەیان دیاری نەکرا.

سولەیمانى بەو شەوە لە بەیروتى پایتەختى لوبنانەوە گەیشتووەتە بەغدا ئاژانسى ئەسۆشیەیتد پرێس وەک یەکەم میدیا لەزارى بەرپرسێکى ئەمەریکییەوە بڵاویکردەوە، قاسم سولەیمانى لە ڕێى مووشەکێکەوە کەلە فڕۆکەیەکى بێفڕۆکەوانەوە ئاراستەکراوە لە فڕۆکەخانەى بەغدا کوژراوە، زانیاریەکانیش باس لەوە دەکەن کە دوو ئۆتۆمبێل کە لە فرۆکەخانەکە هاتونەتە دەرەوە بۆردومان کراون و ٤ موشەکیان لێدراوە.

تەرمی سولەیمانی بە بۆردومانەکە پارچە پارچە بووە و بەشێوەیەکی زۆر ئاڵۆز تەرمەکەی تێک چووە کە بۆ ناسینەوەی سەرەتایی مستیلەکەی بەکار هاتووە

تەرمی سولەیمانی بە بۆردومانەکە پارچە پارچە بووە و بەشێوەیەکی زۆر ئاڵۆز تەرمەکەی تێک چووە کە بۆ ناسینەوەی سەرەتایی مستیلەکەی بەکار هاتووە، بەپێی هەواڵی میدیاکانی ئێران، تاران لە هەوڵداندایە بە زوترین کات تەرمی قاسم سولەیمانی بباتەوە ئێران، ئاماژەیان بەوەش کردووە، کە لە هێرشەکەدا جگە لە سولەیمانی ١٠ کەسی دیکە کوژراون کە لە ناویاندا محەمەد رەزا جابری، بەرپرسی پەیوەندییەکانی حەشدی شەعبی، حسن مقاومە،محەمەد شيبانی، حەيدەر عەلی هەیە.

لە کاردانەوەی ئەو رووداوەدا ئێران دەستی کردووە بە هەڕەشەی توند و زۆر بە پەلەش ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران بڕیاری کۆبونەوەیدا ووابڕیارە تەرمی سڵێمانی ببرێتەوە بۆ تاران و بە مەراسمێکی گەورە بەڕێبکرێت. هەر بۆیە بە شێوەیەکی فەرمی لە سەرتاسەری ئەو وڵاتە بۆ ماوەی ٣ رۆژ پرسە راگەیەندرا.

10607 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations