پەلاماری شیعەکانی عێراق بۆ سەر سەفارەتی ئەمریکا

02.01.2020

لڤین: لە ھەژماری ئارام رەفعەت وەرگیراوە 

وەک دەبینن، شیعەکان گڕی توڕەیی بەردەدەنە بەشێک لەو سەفارەتی مامە سام. 

تا ئێستا کورد بەردەوام گوڵی پێشکەشی مامە سام کردووە. 

لەنێوان "گڕ"ی شیعە و "گوڵ"ی کورددا، دڵنییابن لای مامە سام هەر شیعە لە کورد پەسەندترە. 

دڵنیابن هەر شیعە لە کورد بەنرختر و بەرێزترە.
ئەمریکا هەمیشە مامە سامی شیعە و مێمڵە بەسامی کورد بووە... 

بەیانی لەهەر کەێشەیەکی نێوان کورد و شیعەدا،
ئەگەر مامە سام بێتە حەکەم، ئەوا ملی کوردە "گوڵ" بەدەستەکە لە پێناو شیعە "گڕ" بەدەستەکەدا دەشكێنێت. 

هەروەک چۆن لە کەرکوک شکاندی. هۆکارەکەشی سادەیە،شیعە ناسنامەیەکی هەیە، کورد نا.
شیعە چوارچێوەیەکی یاسایی هەیە، کورد نا.
شیعە کیانێکی شەرعی هەیە، کورد نا.
شیعە دەوڵەتی هەیە، کورد نا.
شیعە گڕ بەدەستیش بێت موستەقبەلێکی هەیە، کوردی گوڵ بەدەست نا..

442 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations