ئیسرائیل هەڕەشە لە ئێران دەكات

01.01.2020

لڤین: 
دوای هەوڵی هێرشكردنە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراق، ئیسرائیل بە وەشاندنی گورزێكی ئاسنین هەڕەشە لە ئێران دەكات.

 یسرائیل كاتس، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، لەبارەی تۆمەتبار كردنی وڵاتەكەی بە سوتاندنی باڵوێزخانەی ئەمریكا لە بەغداد وەڵامی ئێرانیدایەوە و رایگەیاند وەڵاممان بۆ ئەو تۆمەتانە دەبێت. 

ئەو وەزیرەی ئیسرائیل ئەوەشی راگەیاند" ئیسرائیل وەڵامی ئەم هەوڵانە بە گورزێكی ئاسنین دەداتەوە" بۆیە ئاساییە بەمانەوە ئەگەر ئێران هەرجۆرە تۆمەتێكمان بۆ دروست بكات. 

دوای ئەوەی دوێنێ سێ شەممە لایەنگرانی حەشدی شەعبی لەبەردەم باڵیۆزخانەی ئەمریكا كۆبوونەوەو دوو دەروازی باڵیۆزخانەكەیان سوتاند و دواتر ئێران بانگەشەی ئەوەی كرد كە ئیسرائیل دەیەوێت باڵوێزخانەكە بسوتێنێت بۆ ئەوەی شەڕی نێوان ئەمریكا و ئێران فراوان بكات.   

1026 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations