راپرسییەك گەشبینترین وڵاتانی بۆ 2020 ئاشكرا دەكات

30.12.2019

لڤین:
بە گوێرەی راپرسیەك لەسەر ئاستی جیهان 37%ی دانیشتووانی جیهان پێشبینی دەكەن ساڵی 2020 ساڵێكی باشتر بێت، لە كاتێكدا زۆرینەی خەڵكی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رەشبینن و پێشبینی دەكەن ساڵی داهاتوو ساڵێكی ناخۆش بێت. 

دامەزراوەی گالووپ دامەزراوەیەكی جیهانییە و لە ساڵی 1977ەوە هەموو ساڵێ ئەم راپرسییەك ئەنجام دەدات كە ئەم ساڵ بۆی دەركەوتووە ‌52%ی گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ساڵی 2020 رەشبینن، لەبەرامبەردا هاونیشتمانیانی نەیجیریا لە سەرووی لیستی گەشبینانن بە ساڵی نوێ بە رێژەی 73%، دوای ئەوانیش هاونیشتمانیانی پیرۆ و ئەلبانیا لە پلەی دووەمدا دێن بە رێژەی 70%، لە پلەی سێیەمیشدا هاونیشتمانیانی كازاخستان دێن بە رێژەی 67% و ئەرمینیا لە پلەی چوارەم دێت بە رێژەی 62%.. 

ئەو راپرسیە ئاشكراشی كردووە كە زۆربەی ئەوانەی لە هیندستان و رۆژئاوای ئاسیا دەژین گەشبینینن بۆ ساڵی نوێ 46%ی عێراقییەكان و 39%ی سوورییەكان گەشبینیی خۆیان بە ساڵی نوێ نیشانداوە، بەڵام لوبنان لە سەرووی لیستی وڵاتە رەشبینەكان بوون بە رێژەی 76% و، هاونیشتمانیانی هۆنگ كۆنگیش لە پلەی دووەمدا هاتن بە رێژەی 68% و ئوردنیش لە پلەی سێیەمدا دێت بە رێژەی 60%.

ئەمریكاییەكان زیاتر متمانەیان بە ساڵی نوێ هەیە لە رووسەكان، پێنج وڵاتی یەكەم كە لە لیستی پێشبینی كەرانی كامەرانیدا هەریەكە لە كۆڵۆمبیا (88 خاڵ)، ئیندۆنیسیا (86 خاڵ)، ئیكوادۆر (85 خاڵ)، كازاخستان (83 خاڵ)، هەر یەك لە نەیجیریا و فلپین (78) خاڵ.

راپرسیەكە لە نێوان 45 هەزار و 676 كەس لە 46 وڵات لە سەرتاسەری جیهان كە لەنێوان مانگی تشرینی دووەم و كانوونی یەكەمی ئەمساڵ چاوپێكەوتنیان لەگەڵ كراوە یان لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە پەیوەندییان پێوە كراوە.

2617 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations