بەرشەلۆنە دوو یاریزانی توشی پێكان بوون

30.12.2019

لڤین: 
بەرشەلۆنە بەشێوەیەكی نافەرمی پێكانی دوو یاریزانی خۆی راگەیاند و گۆڵپارێزی سەرەكی ماوەی دوور كەوتنەوەی دیاری نەكراوە و ملیۆ بۆ ماوەی 3 هەفتە دوور دەكەوێتەوە.

تیمی پزیشكی یانەی بەرشەلۆنە پێكانی هەریەكە لە ئارسەر میلۆ لەگەڵ گۆڵپارێزی سەرەكی یانەكەی راگەیاند و دەڵێت میلۆ هەمان ئەوپێكانەی توش بۆتەوە كە پێشتر بەدەستیەوە دەیناڵاند و بۆ ماوەی سێ هەفتە لە یاریكردن دوردەكەوێتەوە.

میلۆ بۆ یاری بەرشەلۆنە لەجامی سوپەری ئیسپانیا بەرامبەر ئەتلەتیكۆمەدرید بەشداری ناكات، هاوكات تیر شتیگن گۆڵپارێزی سەرەكی یانەكە  بەهەمان شێوە هەستی بە ئازار كردوە لە رانیداو گەڕانەوەشی بەندە بەوەڵامدانەوەی جەستەی بۆ چارەسەرەكان. پێشبینی دەكرێت شتیگن لە یارییەكەی بەرشەلۆنە بەرامبەر ئیسپانیۆل لالیگا نەتوانێت یاریی بكات. 

344 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations