ئەو گەنجەی لەبەردەم شارەوانی خۆی سوتاند گیانی لەدەستدا

30.12.2019

 لڤین:

ئەو گەنجەی لەبەردەم شارەوانی رانیە خۆی سوتاند ئەمشەو بەهۆی زۆری رێژەی سوتاوییەکەیەوە گیانی لەدەستدا.

رۆژی 19-12-2019 دڵشاد ساڵح، لەبەردەم شارەوانی رانیە ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا، بە هۆی زۆری رێژەی سوتاوییەکەیەوە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا و دوای چەند رۆژێک مانەوە لە نەخۆشخانە رەوانەی ماڵەوە کرایەوە.

ئەو گەنجە بەمەبەستی تاپۆکردنی زەوییەکەی چووەتە سەرۆكایەتی شارەوانی رانیە، بەڵام کارەکەیان بۆ جێبەجێ نەکردوە و دواتریش ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداو لەسەدا ٥٠ی جەستەی سوتا.

715 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations