بەرشەلۆنە ڤاڵڤێردی دوور دەخاتەوە

29.12.2019

لڤین: 
لەسەر بنەمای راپرسیەك كە هاندەرانی یانەی بەرشەلۆنە تیایدا بەشداریان كردووە یانەكە بڕیاریداوە لە وەرزی داهاتوو ڤاڵڤێردی دوور بخاتەوە و چاوی لە تواناكانی راهێنەرێكی بەناوبانگە. 

لە راپرسیەكدا كە هاندەرانی یانەی بەرشەلۆنە تیایدا بەشداریان كردووە لە 80٪ی داوای دوورخستنەوەی ئەرنستۆ ڤاڵڤێردی راهێنەری ئێستای یانەكەلە بەرپرسان دەكەن.

بەپێی ڕاپرسییەكە هاندەران ئەو راهێنەرە بە گونجاو نازانن بۆیە رۆژنامەی ماركای نزیك لە یانەی ریاڵ مەدرید رایگەیاندووە یانە گەتەلۆنیەكە یۆرگن كلۆپی راهێنەری ئێستای یانەی لێڤەرپوڵ و ڕۆناڵد كومانی راهێنەری ئێستای هەڵبژاردەی هۆڵەندا بەشیاو دەزانن بۆ جێگرتنەوەی .

945 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations