ئەو 10 گرێبەستەی لە چەند رۆژی داهاتوو میدیاكان دەگرنەوە

28.12.2019

لڤین: 
لەوەرزی گواستنەوەكانی زستانەی ٢٠٢٠ پێش ئەوەی دەست پێ بكات بەشێك لە یانەكانی ئەوروپا خۆیان بۆ واژۆكردنی گرێبەستی گەورە و ئامادەكردووە و میدیاكانیش بەشێك لە گرێبەستەكان بڵاو دەكەنەوە.  

ڕۆژنامەی ماركای نزیك لە یانەی ریاڵ مەدرید ناوی 10 یاریزانی بڵاوكردەوە كە پێدەچێت، لە میركاتۆی زستانەدا زۆرترین قسەیان لەبارەوە بكرێت. 

یەكەم، زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ، ئەگەر هەیە پەیوەندی بە ئەی سی میلانی ئیتالییەوە بكات.

دووەم، ئیدینسۆن كاڤانی، ئەگەر هەیە لە پاریسان جێرمانەوە پەیوەندی بە ئەتلەتیكۆ مەدریدەوە بكات.

سێییەم، ئارتورۆ ڤیدال، ئەگەر هەیە لە بەرشلۆنەوە پەیوەندی بە ئینتەرمیلانەوە بكات.

چوارەم، تۆماس لیمار، ئەگەر زۆرە لە ئەتلەتیكۆ مەدریدەوە پەیوەندی بە ئارسیناڵەوە بكات.

پێنجەم،  كریستیان ئیریكسن، ئەگەر هەیە لە تۆتنهامەوە پەیوەندی بە ڕیاڵ مەدریدەوە بكات.

شەشەم، جان كلێر تۆدیبۆ، ئەگەر زۆرە لە بەرشلۆنەوە پەیوەندی بە ئەی سی میلانەوە بكات.

حەوتەم، ڕائول دی تۆماس، ئەگەر هەیە لە بەنفیكاوە پەیوەندی بە ئیسپانیۆلەوە بكات.

هەشتەم، ڤان دی بیك ئەگەر هەیە لە ئەجاكسەوە پەیوەندی بە ڕیاڵ مەدریدەوە بكات.

نۆیەم، كارلیس ئالینا، ئەگەر زۆرە لە بەرشلۆنەوە پەیوەندی بە یەكێك لە یانەكانی بیتیس یان خیتافییەوە بكات.

دەیەم، ماریانۆ دیاز، ئەگەر زۆرە لە ریاڵمەدریدەوە پەیوەندی بە یەكێك لە یانەكانی خولی ئیسپانییەوە بكات.

394 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations