سەلاحەدین بەهادین سورە لە پشتیوانی كردنی ریفراندۆم پەشیمان نیە

28.12.2019

لڤین: 
ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان جارێكیتر پشتیوانی خۆی بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆمەكەی ساڵی 2017 دەربڕیەوە دەڵێت لیی پەشیمان نین و بە ئەركی خۆیانی دەزانێت. 

سەلاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، لە كۆنگرەی هەشتەمی حزبەكەیدا وتارێكی پێشكەشكرد تیادا جارێكیتر پشتیوانی كردنی خۆیانی بۆ ریفراندۆمی سەربەخۆیی لە ساڵی 2017 بە هەڵە نازانێت و دەڵێت ئەركی نەتەوەیی بووە لەسەرشانمان. 

بەهادین لە وتارەكەیدا وتیشی: ریفراندۆم هەنگاوێكی سەخت بوو ئەگەر چی ئاواتی هەموو كوردێكە و هەموو كوردێك مافی خۆیەتی داوا بكا، بەڵام ناتەبایی و ناوخۆی ‌هێزە سیاسیەكان دەرفەتیدا بۆئەوەی مەسەلەكە لە بار ببەن.

ئەو بەبێ ئەوەی باس لە داواكاری نێودەوڵەتی و ئەمریكا بكات كە پێشكەشی هەرێمی كوردستانیان كرد بۆ ئەوەی ریفراندۆمەكە ئەنجام نەدرێتوتیشی: ئێمە پابەند بووین بە ئیلتیزامی ئەخلاقی خۆمانەوە و بە ئەركی نەتەوەیی خۆمانی دەزانین و لێی پەشیمان نین.

660 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations