لەبارەی كۆنگرەی یەكێتیەوە بارزانی رێنمایی دەداتە بەرپرسەكانی پارتی

27.12.2019

لڤین: 
بە بڕیاری سەرۆكی پارتی بۆ هیچ بەرپرسێكی پارتی نیە قسە لەسەر كۆنگرەی یەكێتی بكات بەو هۆیەشەوە تا ئێستا پارتی پیرۆزبایی لە یەكێتی نەكردووە. 

هەرچەندە یەكێتی لە رۆژی 21ی ئەم مانگەوە كۆنگرەی چوارەمی خۆی ئەنجامدا و ماوەی 4 رۆژی خایاند، دوێنێش لە 5هەمین رۆژدا ئەنجامەكانی كۆنگرەكە بە فەرمی راگەیەندرا. 

بەڵام تا ئێستا پارتی لەبەرامبەر ئەو كۆنگرەیە بێ دەنگە و تەنانەت پەیامی پیرۆزبایشی بڵاو نەكردووەتوە، بە وتەی سەرچاوەیەك لە سەركردایەتی نوێی یەكێتی بۆ  (لڤین پرێس) سەرۆكی پارتی بەرپرسەكانی ئاگادار كردووەتەوە هیچ قسەیەك لەسە ئەو كۆنگرەیە نەكەن و پیرۆزبایش نەكەن تا ئەو كاتەی پێیان ڕادەگەیەندرێت. 

ئەو بڕیارە سەرۆكی هەرێمی نەگرتووەتەوە نێچیرڤان بارزانی پەیامی پیرۆزبایی ئاراستەی یەكێتی كردووە، سەرچاوەكەی لڤین ئەوەشی رونكردەوە كە هەڵوێستی پارتی بەهۆی ئەوەیە ئەو گروپە توانیویانە زۆرترین دەنگ بەرنەوە كە بە گروپی 16ی ئۆكتۆبەر پێناسەی كردوون.  

10103 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations