هیوا میرزا سابیر لە كاندیدبوون كشایەوە دەنگی خۆی دەدات بە سەڵاحەدین بەهادین

27.12.2019

لڤین: 
هیوا میرزا سابیر، كاندیدی پۆستی ئەمنیداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی بە پێی رێكەوتنێك لەگەڵ سەڵاحەدین بەهادین لە كاندید بوون كشایەوە و لە ئێٍتادا ركابەری لە نێوان هەریەكە لە ئەبوبەكر كاروانی و ئەمنداری گشتی ئێستایە.  

لە رونكردنەوەیەكدا كە ئاراستەی ئەندامانی كۆنگرەی هەشتەمی یەكگرتووی ئیسلامی كراوە، ئەو كاندیدیە كشاوەیە دەڵێت "لەبەرواری 27/12/2019 لەگەڵ بەڕێز مامۆستا صلاح الدین كۆبونەوەیەكی پڕ سودو ئامانجدارمان ئەنجامدا بۆ چۆنیەتی بەرنامەرێژی و نەخشەی ئایندەی یەكگرتوو لە ڕۆشنایی ئەو ڕەشنوسەی كە ئامادەكراوە بۆ كۆنگرە".  

لەو رونكردنەوەیەكدا هیوا دەڵێت كۆبونەوەكە لەسەر داخوازی كۆمەڵێك لە هاوكارانی بووە پێكهاتوون لەسەر ئەوەی "ئەو نەخشە ڕێگایەی بەندە كەئاراستەی ئەندامانی كۆنگرەم كردووە دەسپێرم بەمامۆستا صلاح الدین بۆ ئەوەی لەگەڵ پڕۆژەكەی خۆی لەخولی داهاتوودا بەپشتیوانی خوا بەڕاوێژ پێكەوە و بەهاوكاری هەمومان تەواوی دەكەین". 

هەر لەو رێكەوتنەدا كە خۆی لە دوو خاڵدا بینیوەتەوە ئەو بەرپرسەی یەكگرتوو رایگەیاند "پالاوتنی خۆم بۆ پۆستی ئەمینداری گشتی یەكگرتوولەم خولەدا دەكشێنمەوە.هەروەها پشتیوانی خۆم بۆبەرێزمامۆستاصلاح الدین وپرۆژەكەی ڕادەگەیەنم" . 

داوی ئەو راگەیەندراوەش لە ئێستادا ركابەریەكان لە نێوان هەریەكە لە سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی و ئەبوبەكر كاروانی كادری ریفۆرم خوازی ئەو حزبە ماوەتەوە. 

373 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations