ئیبرا دەگەڕێتەوە بۆ ئیتاڵیا

27.12.2019

لڤین: 
 زڵاتان دەگەڕێتەوە بۆ ئیتاڵیا و وا بڕیارە لە هەفتەی 18 هەمی خولی ئیتاڵیدا بە هاندەرانی یانەی ئەی سی میلان بناسێندرێت. 

میدیاكانی ئیتاڵیا بڵاویان كردەوە كە زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچی سویدی یاریزانی پێشووی یانەی لۆس ئەنجلس گالاكسی ئەمریكی، ڕازییە لە ماوەی گواستنەوەی زستانەی یاریزاناندا بگەڕێتەوە یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی بۆ ئەوەش یانەكەی ئاگادار كردووەتەوە. 

بە گوێرەی زانیاری میدیاكانی ئەو وڵاتە وا بڕیارە یانەی ئەی سی میلان لە هەفتەی ١٨ی خولی ئیتاڵیا، ئیبراهیمۆڤیچ بە هاندەرانی دەناسێنێت و یاریزانەكەش لەو یارییەدا لەسەر كورسی یەدەگ دەبێت.

187 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations