توركیا بە 2هەزار دۆلار شەڕكەر بۆ لیبیا بەكرێ دەگرێت

27.12.2019

لڤین: 
بەهۆی ئەو ئاگربەستەی كردویەتی لە رۆژئاوای كوردستان توركیا دەیەوێت چەكدارە ئۆپۆزسیۆنەكانی كە خۆی پشتیوانیان دەكات وەك بەكرێ گرتە بنێرێتە لیبیا و بۆ ئەوەش هەر چەكدارێك بڕی 2هەزار دۆلاری مانگانەی پێ دەدرێت. 

ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند: توركیا لەڕێی چەكدارەكانی ئۆپۆزسیۆنی سوریاوە چوار ناوەندی خۆناونوسكردنی لەعەفرین كردوەتەوە تایبەتە بەو چەكدارانەی دەیانەوێت بۆ شەڕكردن دژ بە هێزەكەی خەلیفە حەفتەر بچنە لیبیا.

رێكخراوەكە ئاشكرای كردووە كە توركیا موچەیەكی مانگانەی 1800 بۆ 2000 دۆلاری دەداتە هەر چەكدارێكی ئۆپۆزسیۆن كە بۆ شەڕكردن بچێتە لیبیا، ئەوە جگە لە چەندین خزمەتگوزاری دیكە كە پێشكەشی ئەو چەكدارانە دەكرێت.

لاوانگەی سوری زانیاری زیاتری بڵاو كردووەتەوە و دەڵێت ئەو چوار ناوەندەی بۆ ناونوسكردنی چەكدارەكان كراونەتەوە لەلایەن فیرقەی حەمزە لەبارەگای ئاسایشی كۆن، بەرەی شام لەبارەگای ئیدارەی خۆسەری، لیوای موعتەسەم لە گوندی قیباریە و لیوای شاما لە ناوچەی مەحمودییەیە  بنكەی چوارەمی كردووتەوە. 

2336 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations