چێڵسی دەیەوێت كۆتینهۆ بكڕێت

26.12.2019

لڤین: 
ڕۆژنامەی مۆندۆی كەتەلۆنی ئاشكرایدەكات، یانەی چێڵسی ئینگلیزی پلان بۆ گواستنەوەی فیلیپی كۆتینیۆی یاریزانی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی دادەنێت كە ئێستا بە خواستن بۆ یانەی بایرن میونشنی یاری دەكات.

چێڵسی ئامادەیی دەربڕیوە گرێبەستێكی ٨٦ ملیۆن پاوەندی پێشكەشی یاریزانە بەڕازیلیەكە بكات، ئەوەش دوای ئەوە دێت كە بایرن خۆی یەكلایی بكاتەوە لە كڕینی ئەو یاریزانە. 

هێشتا بایرن بەتەواوی خۆی یەكلایی نەكردووەتەوە لەسەر كۆتینیۆ بۆ ئەوەی لە ڕیزەكانیدا  بەردەوام بێت بۆ ئەوەش چاوەڕێ دەكات تا كۆتایی ئەم وەرزە. 

325 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations